گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان مەترسیدارە؛ 2050 تەنیا 7%ی عێراق دەمێنێتەوە
- کوردستان
- 2024-02-06

دیمەنێكی شاری هەولێر
ئاڤا دیجیتاڵ
گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ساڵ لەدوای ساڵ دادەبەزێت و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوامبێت ساڵی 2050 دانیشتووانەکەی تەنیا 7%ی دانیشتووانی عێراق دەمێنێتەوە. بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانیش دەڵێت، تێکڕای ئەندامانی خێزان بۆ چوار کەس دابەزیوە.
بۆچی گرنگە: دابەزینی گەشەی دانیشتووان دەبێتە مەترسی لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا، بەتایبەت لەڕووی سیاسییەوە، چونکە ژمارەی دانیشتووان بۆ هەموو شتێک بە پێوەر وەردەگیرێت.
وێنە گەورەکە: عێراق لەسەر ئاستی جیهاندا بە پلەی 33 هەمین دێت لەڕووی زۆری ژمارەی دانیشتووانەوە، تەنیا لە ساڵی 2023 تاوەکو ساڵی 2024 دوو پلە سەرکەوتووە. ئەمە لەکاتێکدایە عێراق لە ساڵی 1955لە پلەی 63 هەم دابووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەپێچەوانەوەیەوە و ساڵ لەدوای ساڵ دادەبەزێت.
لێدوانی فەرمی : مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە ئاڤا میدیای گوت " رێژەی گەشە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیوە و تێکڕای ئەندامانی خێزانەکان بۆ چوار کەس دابەزیوە".
هەولێر 5.5
سلێمانی 5
دهۆک 6
زانیاری زیاتر : تا 2023، 45 ملیۆن و 815 هەزار و 500 کەس تێپەڕاندووە بەگوێرەی ماڵپەڕی " Worldometers" بە تێکرا هەموو پێنج ساڵ جارێک دانیشتووانی عیراق پێنج ملیۆن زیاد دەکات، سەرەڕای هەموو ئەو شەڕە ناوخۆییانەی لە عێراقدا هەیە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ئامارەکان لە ساڵی 2003 ژمارەی دانیشتووانی عێراق 23 ملیۆن کەس بووە، لەو ژمارەیە هەرێمی کوردستان چوار ملیۆن و 300 هەزار کەس بووە، بەڵام دوای 20 ساڵ و لە 2023 دا عێراق بووەتە 45 ملیۆن و 815 هەزار و 500 کەس، هەرێمی کوردستانیش بۆ حەوت ملیۆن و 423 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
بەمشێوەیە بەردەوام بێت لە ساڵی 2050 دانیشتووانی هەرێمی کوردستان تەنها 7%ـی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، هەموو پێنج ساڵ جارێک تەمەنی سفر بۆ 14 ساڵان لە هەرێمی کوردستان کەم دەکات و تەمەنی سەروی 65 ساڵان زیاد دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: تەمەنی 14 ساڵ %34.7 ی کۆی ژمارەی دانیشتووانی هەرێم پێکدەهێنێت ، پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی 2040 ئەو ڕێژەیە کەمبێتەوە، چونکە بەپێ یاسای دیمۆگرافی لە هەرێم، ڕێژەی ئەو تەمەنەی دانیشتووان، پێنج ساڵ جارێک کەمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. پێشبینیش دەکرێت ڕێژەی تەمەنی سەروی 65 ساڵی بەرەو زیادبوون بڕوات. رێژەی سەروی 65 ساڵی ڕابردوو 5% و ساڵێک پێشتریش 4% بووە.
لە ڕۆژی جیهانیی دانیشتوواندا، هەریەک لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتووانیان بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکان 43 ملیۆن دانیشتوو لە عێراق هەن و شەش ملیۆن لەو ژمارەیە دانیشتووانی هەرێمی کوردستانن.
ساڵی ڕابردوو دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکانیان پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووان لە هەرێم بگاتە شەش ملیۆن 556 هەزار و 752 کەس بۆ ساڵی 2023 کە دابەشبووە لە نێوان دوو ڕەگەز، نێر سێ ملیۆن و 296 هەزار و 240 کەس، هەروەها ڕەگزەی مێ سێ ملیۆن و 260 هەزار و 514 کەس.
باکگراوند: بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عیراق، ژمارەی دانیشتووانی عیراق بۆ ساڵی 2023 بە 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس مەزەندەکراوە، لەو ژمارەیە ڕێژەی نێر 50.5% و ڕێژەی مێ 49.5%ی کۆی دانیشتووان پێکدێنن.
هاوکات لە هەرێمی کوردستان 78،,4%ی دانیشتووان شارنشین و 21,6% گوندنشین پێکدێنن، ڕێژەی گەشەی دانیشتووانیش بۆ ساڵی 2023 دەخەمڵێندرێت بە 2%. هەروەها بەپێی ئامارەکانی پلاندانانی عێراق، رێژەی گەشەی دانیشتووان 2,5% دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە ئێران 50 کەس بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی دەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کرا
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا 28 بەنزینخانە بەهۆی کوالێتی خراپی بەنزین سزا دراون
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت