
ئاڤا نیوز
ئێرانییەکان ڕۆژی هەینی سەرۆککۆماری نوێی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن. لە شەش کاندید، تاقە یەک ڕیفۆرمخواز (مەسعوود پزشکیان) هەیە و ئەوانی دیکە سەر بە بەرەی موحافیزکارن کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕابەرایەتییان دەکات.
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاتێکدایە ئێران لە دۆخێکی خراپی ئابوورییە و سزایەکی زۆری نێودەوڵەتی خراوەتە سەر و لە لایەکی دیکەشەوە لە ڕێگەی بریکارە تووندئاژۆکانییەوە شەڕی ئیسرائیل دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڤایز لە گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، سەرۆککۆماری نوێ دەبێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی زیاتربوونی "درزی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە"ـش ببێتەوە. باسی لەوەش کرد کە هیچ بەربژێرێک پلانێکی کۆنکرێتی لە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو قەیرانە نەخستووەتە ڕوو، بەڵام بەربژێرەکان لە دیبەیتەکانیان سوێندیان خواردووە ڕووبەڕووی ئاستەنگە ئابوورییەکان ببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران ساڵی 2025 بکرێت، بەڵام مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی، هەڵبژاردنەکەی پێش خست. لەگەڵ ئەمەشدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا، پێنج مانگ دوای هەڵبژاردنی ئێران دەکرێت.
باکگراوند: دوای ئەوەی ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانی لە هێرشێکی ئاسمانی لە دیمەشق بۆردوومان کرد، حەوت فەرماندە و ڕاوێژکاری پاسدارانی کوشت، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ئێران زیاتر لە 300 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ئەمریکا هێڵی سوور بۆ چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دیاری دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ئیسرائیل ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە






