وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێرە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کورد کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 6 شوبات

گەیشتنی وەزیری بەرگریی توركیا بۆ هەولێر.. سەرچاوە فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک کۆبوونەوە لە شاری بەغدا، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
زانیاریی تایبەت: یەشار گولەر سبەی چوارشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و دۆسیەی ئەمنی نێوانیان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیان دەبێت.
بۆچی گرنگە: سەردانی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کە وڵاتێکی بەهێزە و ئەندامی ناتۆیە، لەم گرژی و ئاڵۆزییانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق بەتایبەتی پێیدا تێدەپەڕن، چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامەکانی کاریگەربن.
باکگراوند: تورکیا و هەرێمی کوردستان هەمیشە پەیوەندییەکانیان بە "دۆستانە" ناودەبەن؛ لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەیە، کۆتایی مانگی ڕابردووش ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، "جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کراوەتەوە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن