
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆککۆماری تورکیا پشتیوانیی خۆی بۆ لوبنان لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل پیشاندا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەردۆغان بە "تاوانباری جەنگ" ناو دەبات و تاوانباری دەکات بە کوشتنی کوردەکان.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممە 26-6-2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەی پارتەکەی ڕایگەیاند: "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خەڵک و دەوڵەتی لوبنان دەکەین و لە دۆخێکی وادا لەگەڵیان دەبین".
کاریگەری و لێکەوتەکان: یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی “X” ڕایگەیاند: "ئەردۆغان تاوانبارێکی جەنگە و لەسەر سنووری سووریا کوردە بێتاوانەکان دەکوژێت و هەوڵدەدات ئیسرائیل لە مافی بەرگریکردن لە خۆی لە دژی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بێبەش بکات کە لە لوبنانەوە بە فەرمانی ئێران هێرش دەکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە و درێژخایەن و ئاڵۆزتربوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دروست کردووە، تاوەکو ئێستاش چەندین وڵات هۆشدارییان لەبارەوە داوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






