ئاڤا نیوز
بە هۆی سنوورە جوگرافیاکەیەوە کە سێ وڵات پێکەوە دەبەستێتەوە، مەترسیی گەورە دروست بووە لەسەر شاری زاخۆ بەتایبەت لەوەی کە ببێتە ناوەندێکی بازرگانی بۆ ماددەی هۆشبەر، بەڵام بە هەوڵی لایەنە ئەمنییەکان 80%ـی ئەم مەترسیانەی ڕەواندووەتەوە و لە دوو مانگدا 8 بازرگان دەستگیر کراون.
لێدوانی فەرمی: گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە سنوورەکەیان زۆر بەباشی جێبەجێ دەکرێت و تا ڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵ کراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە دوو مانگی ڕابردوودا و لە سنووری زاخۆ، زیاتر لە 50 بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون و دەستبەسەر سەدان کیلۆ ماددەی جۆراوجۆری هۆشبەریشدا گیراوە.
مەترسییە کاراکان: زاخۆ زیاتر لە 100 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ تورکیا و سووریا هەیە و ڕاستەوخۆش بەستراوەتەوە بە شارەکانی عێراق. BBCـی بەریتانی بڵاوی کردەوە، "دیمەشق وەک سەرچاوەیەکی خۆبژێوی، ماددەی هۆشبەر بەرهەم دەهێنێت. عێراقیش بە هۆی چەندین گرووپی چەکدار و لەیاسادەرچوو بووەتە شوێنی ساغکردنەوە و ناوەندیی ماددەی هۆشبەر. ئێرانیش لەسەر ماددەی هۆشبەر نێوبانگێکی مەزنی جیهانی هەیە و بە ئاشکرا سەرقاڵی بازرگانییە. ئەمانە هۆکارن لەوەی زاخۆ لەبەردەم مەترسیی گەورەی بڵاوبوونەوە و بازرگانی بێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەرپرسێکی ئاسایشی زاخۆ بۆ ئاڤا نیوزی گێڕایەوە کە لە ساڵی 1995 و دوای دۆزینەوەی تریاک لە شاخەکانی بەرواری باڵا کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ پەکەکە دەگەڕایەوە، ئەم پارتە بەردەوام هەوڵی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر داوە و "بەڵگەمان هەیە کە پەکەکە لەڕێگەی ئێرانەوە بازرگانی و کارئاسانی بۆ ئەو بازرگانییە دەکات".
چارەسەرەکان: حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ئەو مەترسییە بە سێ قۆناغ هەنگاوی هەڵێناوەتەوە کە بووەتە هۆی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بازرگانییە بە ڕێژەی 80%؛ قۆناغەکان ئەمانەن:
یەکەم: هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر بوونەوە و لە 10 بازرگانی دیار، دوویان کوژراون و هەشتیان دەستگیر کراون و پێش دوو مانگ 90 کیلۆ حەب لە کۆگایەکی سەنتەری زاخۆ و دوو تەنیش لە ئیبراهیم خەلیل دەستی بەسەردا گیراوە.
دووەم: لە ڕۆژی 19ی نیسان، بنکەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە زاخۆ کرایەوە و بەپێی قسەی بەرپرسی بنکەکە زیاتر لە 50 بەکارهێنەریان دەستگیر کردووە کە زۆربەیان تەمەنیان 15 بۆ 35 ساڵە، هەروەها 3%ـیان ژنن.
سێیەم: گوهدار شێخۆ باسی لەوە کرد، "لە دوای کۆنترۆڵکردنەکە بڕیارە سەنتەرێکی چارەسەری بۆ تووشبوو و ئالوودەبووانیش بکەینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکەی ئەردۆغان بۆ کەنداو دەستیپێکرد و بەرەو کوێت بەڕێکەوتووە
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەڵاتانی جیهان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن دەکەن
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک ئەرکان سوپای عێراق سەردانی هەولێر دەکات
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دیداری ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات بەڕێوەچوو
58 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ تووشبووانی تالاسیمیا خەرج دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە دهۆکەوە زیاتر لە هەزار و 400 تۆن سماق و برنج هەناردەی تورکیا کراوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار لە ژاپۆن ئافرەتێک بە سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ زیاتر لە 149 هەزار ئۆتۆمبێل هێنراوەتە هەرێمی کوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق