
عەلی ڕەزا زاکانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
عەلیڕەزا زاکانی، دووەم بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران کشایەوە.
وێنە گەورەکە: پاش مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی، بڕیاری بەڕێوەچوونی چواردەمین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماری ئێران درا و بڕیارە هەینی خەڵک بچێتە سەر سەندووقەکانی دەنگدان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: مەسعوود پزشکیان، مستەفا پوورمحەمەدی، سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قالیباف و ئەمیرحوسێن قازیزادە هاشمی، ئەو شەش کەسە بوون کە ببوونە کاندیدی سەرۆککۆماری، بەڵام قازیزادە هاشمی پێشتر و زاکانی ڕۆژێک بەر لە دەنگدان لە هەڵبژاردنەکە کشانەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کشانەوەی بەربژێرەکان هۆکار دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی دەنگەکان بۆ دوو بەربژێرە سەرەکییەکەی ڕیفۆرمخواز و موحافیزەکارەکان و زیاتربوونی ڕێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردن کە دەسەڵات وەک جۆرەێک لە مەشرووعیەت و متمانە هەژماری دەکات.
باکگراوند: زاکانی فەرماندەی پێشووی هێزەکانی "بەسیج"ـی سەر بە سوپای پاسداران و سەرۆکی شارەوانیی تاران و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێران بووە؛ لە ساڵانی 2013 و 2017 لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوور خرایەوە و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2021ـیش بە قازانجی ئیبراهیم ڕەئیسی لە کێبڕکێ کشایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ئەمریکا هێڵی سوور بۆ چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دیاری دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ئیسرائیل ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە






