
سنووری لوبنان و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لە سنوورەكانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، حیزبوڵا و ئایدی ئێف هێزێكی زۆریان جوڵەپێكردووە بەرەو سنوورەكان دەجوڵێنرێن.
وێنە گەورەکە: مەترسی هەیە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا سەرهەڵبدات، هەرچەندە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردنی بەردەوامن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری كۆمەڵگەی جوو نشینەكان سوپای ئیسرائیل سەرباز و تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازی و مووشەكی بەرەو سنوری باشووری لوبنان جووڵەپێكرد، لە بەرامبەریشدا حیزبوڵای لوبنان دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی لە سنووری لوبنانەوە بۆ سنووری باشووری لوبنان و نزیك لە ئیسرائیل گواستەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەوو گرتە ڤیدیۆییانەی كە لە لایەن هاووڵاتیانی ئیسرائیل و لوبنانەوە بڵاوكراوەتەوە، دەیان چەكی قورس و بچووك لەلایەن حیزبوڵا و ئیسرائیلەوە جووڵەیان پێ كراوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵا 34 جار یەكتریان بۆردوومان كردووە و مووشەك و درۆنیان ئاڕاستەی یەكتر كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا






