پارێزگاری هەڵەبجە باسی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکات
- کوردستان
- 2024-06-30
لێدوانی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بۆ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێت، زۆربەی ئەو بڕیار و پڕۆژانەی سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەردانی ڕابردوویدا بەڵێنی جێبەجێکردنی دان، کاریان لەسەر کراوە و لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی مانگی دووی ئەمساڵ سەردانی هەڵەبجەی کرد و ئیدارەی پارێزگاکە نۆ داواکارییان ئارستە کرد، لە چوار مانگی ڕابردوودا دەست بە جێبەجێکردنی بەشێکیان کراوە و لە دوو مانگی داهاتووشدا سەرجەمیان دەچنە قۆناغی جێبەجێکردن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی هەڵەبجە دەکاتەوە و پرۆژەی سایلۆی پارێزگاکە دەکاتەوە کە یەکێکی دیکەیە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە.
باکگراوند: بڕیار و پڕۆژەکان بریتیبوون لە دروستکردنی پردی تووەقوت، تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە، دامەزراندنی گەنجان، ماستەرپلانی هەڵەبجە، بەقەزاکردنی خورماڵ، چاککردن و قیرتاوکردنی شەقامەکانی بەمۆ و هەڵەبجە، دامەزراندنی کۆلێژی پزیشکی و تەرخانکردنی داهاتێکی دیاریکراو بۆ پارێزگاکە.
لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەشێکی داواکارییەکان جێبەجێکراون، گرنگترینیان بەشێک لە داهاتی دەروازەکانی پشتە و تەوێڵە بۆ خزمەتکردنی شارەکە تەرخان دەکرێت و دامەزراندنی 500 کەس بە گرێبەست بۆ ئیدارەکانی هەڵەبجە ڕاگەیێنراوە."
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری هەڵەبجە جەختی کردەوە تاوەکو مانگی نۆی ئەمساڵ سەرجەم داواکارییەکانی دیکە دەچنە قۆناغی جێبەجێکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






