
دەنگدەرێکی عێراق. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەو دەنگدەرانەی کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن و دووبارە پڕۆسەی تۆمارکردنی پەنجەمۆریان بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بێبەش نەبن.
وێنە گەورەکە: دوای سێ مانگ لە وەستانی جارێکی دیکە ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی دووبارە تۆمارکردنی پەنجەمۆر دەستیپێدەکەنەوە، لە ماوەی ڕابردوو کێشەی 20 هەزار دەنگدەر چارەسەر بووە، بەشێکی زۆریان ماون کە چارەسەر نەبوون.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە 355 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە، بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە، کێشەی بەشێکی دیکەی دەنگدەران چارەسەر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە سبەی دووشەممە 01-07-2024 پڕۆسەی تۆمارکردنی ئەو دەنگەرانە دەستپێدەکات کە کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت".
ژمارەکان وادەڵێن: 355 هەزار و 506 دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان کێشەی نەبوونی پەنجەمۆریان هەیە، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:
- پارێزگای هەولێر: 136 هەزار دەنگدەر
- پارێزگای سلێمانی: 143 هەزار و 506 دەنگدەر
- پارێزگای دهۆک: 76 هەزار دەنگدەر
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






