
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری شارەوانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سەرۆکایەتییە شارەوانییەکان ئەو شوێنانەیان دەستنیشانکردووە کە وەک زەوی بە مامۆستایان و فەرمانبەران دەدرێن.
وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستی پێکردووەتەوە، نزیکەی 200 هەزار کەس دەگرێتەوە و لە سنووری جوگرافی کارکردنیان زەوییان پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو فۆڕمەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی ئامادەکرابوو، سەرۆکایەتیی دیوان لە ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندنی بۆ هەموو وەزارەت، فەرمانگە و دەستەکان بۆ کردووە، ئەو فەرمانبەرانەی لەو بڕیارە سوودمەند دەبن، دەتوانن فۆڕمی وەزارەتی شارەوانی پڕبکەنەوە، دوای بەرزکردنەوەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری تەرخانکردنی بۆ دەردەچێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی دوایین ئامار لە هەرێمی کوردستان 697 هەزار و 190 فەرمانبەری هەمیشەیی و 31 هەزار و 698 فەرمانبەری گرێبەست هەیە، 30%ـی ئەو ڕێژەیە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






