گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی سەر بە "پەکەکە"ی ڕاگەیاند، کە لەپشت ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بوون و ئامانجیشیان بە پلەی یەکەم لێدان بووە لە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە بەغدا، ناسنامەی تۆڕەکە و ئامانج و پلانی داهاتوویان ئاشکارکرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: "دوای سووتانی چەند بازاڕ و مۆڵێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، تیمێک بەسەرپەرشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و وەزارەتەکانی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێکهێنرا و توانییان تۆڕێک دەستگیر بکەن کە سەر بە ڕێکخراوی پەکەکە بوون".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی میقداد میری، سێ ئەندامی تۆڕەکە دەستگیرکراون، چەندین ئامانجیان هەبووە و بەپێی دانپێدانانی خۆیان پلانیان بۆ چەندین کردەوەی دیکەش داڕشتووە. زیانی ئاگرکەوتنەوەکانیشیان لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بە 300 ملیۆن دۆلار خەمڵاند.
ناسنامەی تۆمەتباران: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گوتی: "دوو لە دەستگیرکراوەکانیش کوردن، یەکێکیان بە ناوی هونەر فەخرەدین ئەحمەد کە سەرپەرشتیاری تۆڕەکە بووە، کاندیدی یەکێتی و ئەندامی هێزەکانی 70ی یەکێتی بووە، یەکێکی دیکەشیان بە ناوی محەممەد نەجات حەسەن ئەفسەر بووە لە دژەتیرۆری سلێمانی". ئاماژەی بە ناسنامەی تۆمەتباری سێیەمیش نەکرد.
تۆڕێکی مەترسیدار لەپشت ئاگارکەوتنەوەکان بووە
کۆتایی ساڵی 2023 و سەرەتای ساڵی 2024 شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆمەڵێک ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیان بەخۆیەوە بینی کە زیانی سەدان ملیۆنان دۆلاریان بە خەڵک و حکومەت گەیاند، لەوانە دووجار سووتانی بازاڕی لەنگە، بازاڕی نیشتمان و بازاڕی قەیسەری و چەند شوێنێکی دیکە لە هەولێر، هاوکات سووتانی نزیکەی 17 شوێن لە پارێزگای کەرکووک و پارێزگای دهۆک. سووتانی ئەم بازاڕانە و بە ئامانجگرتنی بەرەژەوەندییەکان بەگشتی، ئاماژە بوون بۆ هەبوونی تۆڕێکی مەترسیدار لەپشت ئەم ڕووداوانەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق وای گوت.
تۆڕەکە ماددەی کیمیایی سووتێنەریان بەکارهێناوە
میقداد میری، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو تۆڕە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی ڕێکخراوەوە ئەو بازاڕانەیان سووتاندووە، بە شێوەیەک کە دۆزینەوەی هۆکارەکەی قورس بێت. ئەویش لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی سووتێنەر کە لە پاکەتی شیرینی و جگەرە شاردوویانەتەوە و خستوویانەتە ئەو بازاڕانەوە، ئەو ماددانەش ڕاستەوخۆ ئاگریان نەگرتووە بەڵکو پێنج کاتژمێری پێویست بووە بۆ ئەوەی ئاگر بگرێت.
ئامانجی تۆڕەکە چی بووە؟
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەندین ئامانجی تۆڕەکە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، تۆڕەکەی سەر بە پەکەکە ویستوویانە ئەو پارێزگایەنە بەئامانج بگرن بۆ ئەوەی ئابوورییەکەی وێران بکەن و زیانی ملیۆنان دۆلاری پێبگەیێنن.
هاوکات یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەو تۆڕە تێکدانی پەیوەندی نێوان وڵاتانی دراوسێ بووە. بەو پێیەی دانیان بەوە داناوە دوو وڵاتی دراوسێ بە ئامانج بگرن، بەپێی دانپێدانانەکانی خۆیان هێرشیان کردووەتە سەر دەوڵەتێکی دراوسێی عێراق، هەوڵیشیان داوە پلان دابنێن هێرش بکەنە سەر دراوسێیەکی دیکەی عێراق و زەوییە کشتوکاڵییەکان بسووتێنن.
تۆڕەکە چۆن دەستگیر کران؟
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماژە بە دەستگیرکردنی ئەو تۆڕە دەکات و دەڵێت " لە ڕێگەی ئەو تیمەی پێکهێنرابوو، توانرا شوێنی نیشتەجێبوونی تۆڕەکە دەستنیشان بکرێت لە 23ی ئەم مانگە دەستگیر کران، لەکاتی دەستگیرکردنیشیان دەست بەسەر کۆمەڵێک ماددەی کیمیاییدا گیرا کە بۆ سووتاندنی بازاڕ و مۆڵەکان بەکاریان هێناوە. تۆڕەکەش لە سێ کەس پێکهاتوون، یەکێک لە کەرکووک، یەکێک لە دیالە و ئەوەی دیکە لە ناوچەیەکی دیکەی کەرکووک دەستگیرکراوە".
پلانی داهاتووی تۆڕەکە ئاشکرا دەکرێت
میقداد میری، ئاماژە بە پلانی تۆڕەکە دەکات کە لە دانپێدانانەکاندا ئاشکرایان کردووە "پلانیان هەبووە چەندین کردەوەی دیکە هەم لە ناوخۆ و هەمیش لە وڵاتانی دراوسێ ئەنجامی بدەن، لەوانە: هەوڵیان داوە ناوچەی پەترۆڵ لە کەرکووک بکەنە ئامانج، هاوکات هۆتێل و پارکی ئۆتۆمبێل و هێڵەکانی گواستنەوە، هەوڵی ئەوەشیان داوە هێڵی نەوتی کەرکووک جەیهان بکەنە ئامانج و بیتەقێننەوە".
لەلایەکی دیکە هەوڵی بە ئامانجگرتنی مەدینە سەدر، باب شەرقی بازاڕ و دوکانەکانی بەغدایان هەبووە، لە هەرێمی كوردستانیش پلانیان هەبووە هێرش بکەنە سەر بازاڕی نیشتمان، کۆتری سەلام، شەقڵاوە و ناوچە گەشتییارییەکان و تۆڕی گواستنەوەی کارەبا، پلانیان داناوە لە دهۆک و زاخۆش چەند کردەوەیەکی تێکدەرانە ئەنجام بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 11 ئەیلوول
یەکەم دیبەیتی ترەمپ و هاریس بەڕێوەچوو