
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی چەک، شێوازی بەکارهێنان، مەشق و ڕاهێنانی کارمەندانی ئەمنی، لە هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ کۆمەڵگەیەک دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان چەکێکی زۆر لە دەستی هاووڵاتیاندایە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ ڕووداوی نەخوازراو. حکومەت لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە هەوڵی کۆنتڕۆڵی ئەم چەکانەی داوە بەوەی لەگەڵ کەرتی تایبەت هەشت کۆمەڵگەی تایبەتمەند دروست بکرێن، بۆ کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی چەک و شوێنی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، کە هەمووی بە شێوەی ئەلیکترۆنی و کۆنتڕۆڵکراو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: بە سەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لا بووە، پێبژارندی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لە دادگەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆمەڵەگانەی دروست دەکرێن دوو جۆرن (A و B). جۆری یەکەمیان لە سەر ڕووبەری 20 دۆنم زەوی و لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دروست دەکرێن، جۆری دووەمیشیان لەسەر ڕووبەری 12 دۆنم و لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان (گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆرنا و زاخۆ) دروست دەکرێن. مەرجە سەرجەم باڵەخانە و شوێنەکانی تەقەکردن لەو کۆمەڵگانە بە شێوەی کۆنکریت و ستاندارتی تایبەت دروست بکرێن.
شێوازی جێبەجێکردن: وەزارەتی ناوخۆ لە دەرەوەی سنووری شارەوانی و شوێنی نیشتەجێبوون زەوی دابین دەکات، دوای وەرگرتنی بۆچوونی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لەسەر ئەو ڕووبەرانەی دیاری کراوە، دەست بە دروستکردنی کۆمەڵگەکان دەکرێت.
هەر کۆمەڵگەیەک لە چی پێک دێت:
ـ باڵەخانەی پۆلیس لەسەر ڕووبەری 600 مەتر دووجا.
ـ باڵەخانەی بەرگریی شارستانی بە ڕووبەری 800 مەتر دووجا.
ـ باڵەخانەی ئاسایش بە ڕووبەری 600 مەتر دووجا.
ـ باڵەخانەی مۆڵەتی چەک بە ڕووبەری 600 مەتر دووجا.
ـ باڵەخانەی کارگێڕی کۆمەڵگە بە ڕووبەری 800 مەتر دووجا.
ـ باڵەخانەی بنکەی تەندروستی بە ڕووبەری 500 مەتر دووجا.
ـ باڵەخانەی مزگەوت بە ڕووبەری 400 مەتر دووجا.
ـ باڵەخانەی ڕێستۆرانت و کافتریا کە شوێنی 400 کەس دەگرێت.
ـ بوونی چەند مارکێتێک بۆ کەرەستەی سەربازی.
ـ بوونی سەوزایی بە ڕێژەی سەرووی 25٪.
ـ بوونی دیواربەندی کۆنکرێتی ڕووپۆشکراو بە دەوری کۆمەڵگەکان بە بەرزیی سێ مەتر و پانیی 30 سانتیمەتر.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






