کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکات و، ئاماژە بە تێپەڕاندنی هەنگاوی گرنگ دەکات لە دروستکردنی متمانە لە نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەست بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان، لەبەرامبەردا سەرۆک بارزانی دەڵێت: لە بەغدا نیازی باش هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان، ئەم نیازەش ئێمەی گەیاندووەتە دۆخێکی ئاسوودە.
وێنە گەورەکە: دوای شەش ساڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، نزیکەی 20 دیدار و کۆبوونەوەی دیکەیشی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سوودانی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە گرنگ وەسف کرد و گوتی، وێڕای گرنگی دیدار و کۆبوونەوەکانی، "بەتایبەتی ئێمە باس لە ڕابەرێکی نیشتمانیی گرنگ دەکەین کە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پرۆسەی سیاسی دا".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشیان سوودانی گوتی: لە دیدارەکەماندا گفتوگۆیەکی بوونیادنەرانە و ئامانجدارمان کرد بە ئاراستەی چەندین پرسی نێوخۆیی و باردۆخی هەرێمی، ئەوەی گرنگە هەنگاوی گرنگمان تێپەڕاندووە لە دروستکردنی متمانە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بۆ کێشە بۆماوەییەکان بە پێی دەستوور و یاسا.
لێدوانی بەرامبەر: سەرۆک بارزانی ستایشی ڕۆڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی و بەرپرسانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕایگەیاند: ئەگەر نیازێکی باش هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، کێشە نییە چارەسەر نەکرێت. سوپاس بۆ خودا ئەو نیازە لە بەڕێز سەرۆکوەزیران هەیەو دەوڵەت بەو ئاراستەو نیازە بەڕێوەدەبات، ئەو نیازەش ئێمەی گەیاندە ئەو دۆخە ئاسوودەیە.
خاڵی ئەرێنی: سەرۆک بارزانی گوتی: "دیالۆگەکەمان بوونیادنەرانە بوو، چ ئەوەی پەیوەندی بە دۆخی نێوخۆوە هەبوو، یان ئەوەی پەیوەندی بە دۆخی هەرێمییەوە بووە، تێڕوانینەکانمان هاوشێوەی یەک بوو، بە پشتیوانی خودا دەگەینە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ یەک".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
10 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






