لە ئەمریکا داوای قەدەغەی بەخێوکردنی شێر و پڵینگ لە باخچەی ئاژەڵان دەکرێت
- بژاردە
- 2024-07-03

پڵینگێک لەکاتی خواردنەوەی ئاو لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ئەمریکا. وێنە: clexperts
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوێکی قازانج نەویست بۆ پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان و داکۆکیکردن لە ئاژەڵان، داوا دەکات بەخێوکردنی شێر، پڵینگ و جاگوار لە باخچەی ئاژەڵان قەدەغە بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەو ڕێکخراوە ئەمریکییە داوای کۆتاییهێنان بە بەخێوکردن و ڕاگرتنی پشیلە گەورەکان لە باخچەی ئاژەڵان دەکات وەک شێر، پڵنگ و جاگوار بەهۆی مەترسی لە ناوچوونیان.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی Born Free USA بۆ پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان و داکۆکیکردن لە ئاژەڵان ڕایگەیاند: لە ناوچە کێوییەکان پشیلە گەورەکان مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە بەهۆیی ئەوەی لە سەرانسەری ئەمریکادا، باخچەی ئاژەڵان هەزاران جۆری ئەم ئاژەڵانە دەهێڵنەوە و بەخێویان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەرای ئەوەی کە باخچەی ئاژەڵان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم ئاژەڵانە دەپارێزن، بەڵام زۆرێک لە ئاژەڵەکان بە هۆکاری پەیوەست بەدیلبوون وەک هەوکردن و برینداربوون گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم





