چوارچێوەی هەماهەنگی: جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەینەوە
- عێراق
- 2024-07-04

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە چوارچێوی هەماهەنگی جەخت لەسەر چارسەرەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: بەدواداچوون بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت و بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: چوارچێوەی هەماهەنگی، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هاوکاریکردنی لایەنە سیاسیە پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر کرا، هاوکات جەخت لە چارەسەری سەرجەم کیشەکان کرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەیی، نووری مالكی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا، قەیس قەزعەلی، ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ، عەممار حەكیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بەڕێوەچوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
10 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





