ناوەڕاستی ئەم مانگە ھەمواری یاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت
- عێراق
- 2024-02-07

دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنە: ئەرشغب
ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هەمواری یاسای بودجەی 2024 لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، پێش ئەو وادەیەش دەبێت هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی کۆتایی بکەن.
بۆچی گرنگە: چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە هەمواری یاسای بودجەوە، چارەسەرەکە ئەوەیە؛ لە ماددەی 11 وشەی خەرجیی ڕاستەقینە لابدرێت، چونکە وشەیەکی نایاسایی و نادەستوورییە و پێچەوانەی یاسای بودجەیە.
لێدوانی فەرمی: د.نەرمین مەعروف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پڕۆژەیاسای هەمواری بودجە بنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران و، دوای سێ خوێندنەوە پەسەند دەکرێت".
د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پێش تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە پێویستە هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی کۆتایی بکەن. هەروەها پێویستە کۆدەنگی سەرجەم لایەنەکان لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکە لەنێو هۆڵی ئەنجوومەن گەرەنتی بکرێت."
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە، حکومەتی عێراق ڕازی بووە پڕۆژەیاساکە هەموار بکات، بەشێوەیەک لە چوارچێوەی ئەو ماددانەدا بڕگەیەک زیاد دەکرێت کە دەڵێت "پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە دەربهێنرێت و بخرێتە سەر خەرجی حاکیمە"، بەمەش وەک بەشەخۆراک لەگەڵ دابەشکردنی لە عێراق بۆ هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت.
ئەمەش بزانە: خەرجی ڕاستەقینە بریتییە لەو خەرجییانەی دوای لێدەرکردنی هەردوو خەرجییەکانی سیادی و حاکیمە دەمێنێتەوە. خەرجی سیادی قەرزە دەرەکییەکان و کرێی گواستنەوەی نەوت و پارەی کۆمپانیاکانی نەوت و.. هیتد دەگرێتەوە. خەرجی حاکیمەش بریتییە لە خەرجییەکانی؛ هەڵبژاردن، کۆبۆنی خۆراک، دەرمان، هاوردەکردنی وزە، سەرژمێری و کڕینەوەی گەنم و چەند خەرجییەکی تر دەگرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات





