
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سایلۆی گەرمیان هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیێنێت و ئارەزوومەندان دەتوانن لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە داواکارییەکانیان پێشەکەش بکەن.
بۆچی گرنگە: ساڵانێکە هەلی دامەزراندن ڕاگیراوە، ئەوەی هەبووە بەشێوەی گرێبەست خەڵک لە فەرمانگەکان دانراون.
ڕاگیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ 6-7-2024، سایلۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست، بەم مەرجانەی خوارە ڕادەگەیێنین:
مەرجەکانی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست:
1- پێویسته پێشکەشکار حوکمدراو نەبێت و تاوانی کەتنی ئابڕووبەر(مخلة بالشرف.)نەکردبێت
2- پێویسته داواکار نیشتەجێی شاری کەلار بێت و کارتی زانیاری هەبێت .
3- پێشکەشکار بۆی هەیه تەنیا یەک پسپۆڕی له فۆرمی دامەزراندن هەڵبژێرێت، به پێچەوانەوه
ناردنی زیاتر لە یەک فۆرم لەلایەن داواکارەوه دەبێته هۆی پوچەڵکردنەوەی فۆرمەکەی.
4- ساڵانه گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوه و له حاڵەتی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانیدا لایەنی پەیوەندی
دەتوانێت گرێبستەکەی بۆ نوێ نەکاتەوه.
5- پێویسته تەمەنی پێشکەشکار لەنێوان 18 بۆ 31 ساڵ بێت.
6- پێویسته دامەزراو بەڵێننامەی دادنووسی پێشکەش بکات، که نابێت داوای گواستنەوەی شوێنی کار
بکات.
7- پێویسته پێشکەشکار هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێت بەتایبەت نەخۆشی درێژخایەن و له پاش
چاوپێکەوتن پشتگیری لیژنەی پزیشکی بهێنێت.
8- بۆ پێشکەشکاری شۆفێر و کارگوزار، خاڵی بڕوانامەی بۆ هەژمار ناکرێت.
9- بۆ پێشکەشکاری ئەندازیاری کشتوکاڵ، دبلۆمی کشتوکاڵ (پێویسته له بوارەکانی) بەربوومی
کێڵگەی، زانستی خۆراک بێت.
10- بۆ پێشکەشکاری شۆفێری، پێویسته خاوەنی مۆڵەتی گشتی بێت و ئەزموونی باشی هەبێت له
لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئامێرە قورسەکان وەک شۆفل و گەڵابه و کرێن و تەنکەر.
11- نابێت پێشکەشکار هیچ مووچەیەکی هەبێت له دام و دەزگاکانی حکومەت.
12- ئەوانەی کە لە خاڵ بەندیەکەدا دەردەچێت مەرج نیه وەربگیرێن، تاوەکو پاش چاوپێکەوتن و
وردبینیکردنی سەرجەم بەڵگه پێشکەشکراوەکان.
بۆ پێشکەشکردنی فۆرم کلیک لەم لینکە بکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






