
ئەو ماددانەی دەستیان بەسەردا گیراوە- وێنە: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایەگەیاند، لەپارێزگای دهۆک توانیویانە دەستبگرن بەسەر 35 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و تۆمەتبارێکیش دەستگیربکەن.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ بوونەتە سەنتەری بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر جۆری کەپتاگۆن لە سووریا و کریستاڵ لە ئێران بەرهەمدەهێنرێن.
لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەرکان بیبانی، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو دەستگیراوە بەسەر مادەی کریستاڵ، ئەمەش لەبەرئەوەی هێزی ماددەکە کاریگەری زیاترە و ئەو کەسەی بەکارهێنەری ماددەکانی دیکەی هۆشبەرە، دوای بەکارهێنانی کریستاڵ ناتوانێت واز لەو مادەیە بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی زۆری ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەشاری هەولێر و دهۆک دەستیانبەسەردا دەگیرێت یان لە خوارووی عێراق هاتوون، یانیش لە ئێرانەوە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرتووە بەسەر 108 کیلۆ و 133 گرام ماددەی هۆشبەر و نزیکەی 29 هەزار شیت حەبی هۆشبەر، هاوکات 868 تۆمەتباریش دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 461 تۆمەتباریان بازرگان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
نۆ هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستگیر دەکرێن و ژیانیان لە مەترسیدایە
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر سێ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی چاودێری بۆ ناوچە گەشتارییەکان دادەمەزرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی چاودێری بۆ ناوچە گەشتارییەکان دادەمەزرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
%70ی کارەکانی شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران تەواو بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا سیروان تاڵەبانی: هەندێک پۆست ماوە لەگەڵ پارتی یەکلایی بکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرەکەی سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باخەکانی پێنجوێن دەسووتێنێت