
وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک کراوە بۆ بەدواداچوونی گرفتی کەمئاوی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر و چەند بڕیارێکی نوێ دراون و ڕێکارەکان دەستیانپێکردووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە سەرەتای وەرزی هاوین ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر ڕووبەڕووی کەمئاوی دەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ پارێزگای هەولێر چەند میکانیزمێکی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردن.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا نۆ بیری نوێ بۆ ناوشار و دەرەوەی شار لێدەدرێن، لەگەڵ ئەوەدا چاکسازی لە چەند بۆرییەکی ئاوی ئیفراز سێ دەستیپێکردووە و بەمزووانە چارەسەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: "ئەم هاوینە 231 بیر لەگەڵ مۆلیدەی گەڕەکەکان بەستراونەتەوە، 120 بیری دیکەش مۆلیدەی لەسەرە، بەمزووانە هەشت بیری دیکە بە مۆلیدە دەبەسترێنەوە، تاڕادەیەکی زۆر کەمئاوی بەشێکی زۆری گەڕەکەکان چارەسەر دەکات". ئاری ئەحمەد ئەمەی گوت.
چارەسەرەکان: بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هیچ گەڕەکێکی هەولێر نییە هەمووی بێ ئاو بێت، بەڵکو چەند کۆلانێک لە گەڕەکێک بێ ئاون و چارەسەری هەمووی دەکرێت، ئەوانەشی چارە نەکرێن بە تانکەر ئاویان پێ دەگەیێنرێت، تاوەکو چارەسەری کۆتاییان بۆ دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەکانی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە




