
یەکێک لە گەڕەکە زێدەڕۆکانی قەزای کەلار
ئاڤا نیوز
بڕیارە هەر ماڵێکی گەڕەکەکانی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار 200 مەتر زەوییان لە گەڕەکێکی نوێ پێبدرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 35 ساڵە دوو باڵەخانەی ڕژێمی پێشووی عێراق لە کەلار بوونەتە شوێنی نیشتەجێبوون و فراوانکراون، کراون بە گەڕەک لە خانووەکان بەشێوەیەکی زێدەڕۆ دروستکراون، بڕیاری چۆڵکردنی گەڕەکە دراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاری قەرەبووی هەموو ماڵێکی ئەو دوو گەڕەکەی دەرکردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانیی کەلار بە ئاڤا نیوزی گوت: ماوەیەک بوو ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوە وەستابوون، ئەو شوێنەی بۆ قەرەبوو دیاری کراوە زەوی کشتوکاڵین، تاوەکو هەموو جووتیارەکان قەرەبوو کرانەوە کاتی پێویست بوو، ئێستا هەموو کارەکان تەواو کراون و ماڵەکانی ئەو دوو گەڕەکە لەم هەفتەیەوە دەتوانن بێنە شارەوانی بۆ دەستپێکردنی مامەڵەکان.
زانیاریی زیاتر: 163 ماڵ لەو دوو گەڕەکە هەن و لەبەرامبەر پێدانی پارچەیەک زەوی ئەوان هیچ بڕە پارەیەک نادەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە خزمەتگوزرایی پێویست بۆ ئەو گەڕەکە نوێیە دەستپێبکات و لە ماوەی ئەمساڵدا تەواوی ماڵەکانی هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەکانی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە





