
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
دوای دیدار و کۆبوونەوە ڕانەگەیێنراوەکانی نێوان ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە حەنانە و بەغدا، ڕەوتەکە ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ پرۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی حوزەیرانی 2022 لەسەر داوای موقتەدا سەدر هەر 73 پەرلەمانتارەکەیان نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی ئەوکاتی پەرلەمان کرد و دوای چەند ڕۆژێکیش سەدر کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق راگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی نزیک لە سەدر بۆ میدیای عێراقی ئەوەی ئاشکرا کردووە "نزیکەی دوو مانگە کۆبوونەوە و دیدارە سیاسییەکانی نێوان سەرکردایەتیی ڕەوتی سەدر و ئەوانەی بەرپرسن لە دۆسیەی سیاسی و هەڵبژاردن بەردەوامە و چەندین کۆبوونەوە بە شێوەی ڕانەگەیێنراو لە نەجەف و بەغدا کراون."
زانیاریی زیاتر: سەدر و ڕەوتەکەی هەموو ئامادەکارییەکانیان لە پێناو گەڕانەوەیان بۆ نێو پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن تەواو کردووە، گەڕانەوەکەش بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و سەرەتا لەلایەن ساڵح محەممەد عێراقی وەزیری سەدرەوە پشتیوانی دەکرێت و دواتر خودی سەدر".
باکگراوند: دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساڵی 2021 کرا و هەڵبژاردنی داهاتووش بڕیارە لە ساڵی 2025 بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 41 خولەک لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
41 خولەک لەمەوپێش
تبتییەکان بەشداری لە نوێژی تەمەن درێژی بۆ ڕوحی دالای لاما دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دییپفەیک دەبێتە مەترسییەکی نوێ بۆ سەر گەنجان و سیاسییەکان
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا خۆی بۆ خولێکی نوێی سینەما ئامادە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێک لە شارەکانی عێراق نرخی سەهۆڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەنگ لەسەر هێشتنەوەی پارێزگارەکەی دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا و ڕادەستکردنی چەکەکانیان دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک: فرۆشتنی کارتی دەنگدان کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نابێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی ئاو لە ڕۆژئاوای عێراق ئاوارەبوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لێدەکەوێتەوە