
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی ئەو لیژنەیە کۆتایی بێت کە بۆ یەکخستنی سیستمی ژمێریاری و دارایی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دانراوە، بە تەواوبوونی سیستمی ژمێریاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق یەکدەخرێت.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە لیژنەیەک پێکهاتووە لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ یەکخستنی سیستمی دارایی و ژمێریاری لە فەرمانگەکانی حکومەت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: د. هەیسەم حەسەن، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە 14-07-2024 هاتووەتە وەزارەت و لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبووەتەوە، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە لیژنەکە کارەکانی بە کۆتایی بهێنێت و وەزارەت و دامەزراوەکان لە سەرتاسەری عێراق یەک سیستمی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری پەیڕەو دەکەن.
زانیاریی زیاتر لە ماوەی مانگی داهاتوودا چەندین خولی هاوبەش بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاریی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکرێنەوە، تاوەکو فێربکرێن سیستمە نوێیەکە چۆن کاری پێدەکرێت.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: بەشێک لە وەزارەتەکان بۆ ئیدارەدانی دارایی سیستمی لامەرکەزی پەیڕەو دەکەن، بەو واتایەی خۆیان لەسەر داهاتی خۆیان خەرجییەکانیان دەکەن، ئەمەش وایکردووە شێوازی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری جیاواز بێت، بەڵام ئەمە بەتەواوی دەگۆڕێت و یەکدەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەکانی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە





