
باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە بۆ ئەوەی بە مەبەستی دامەزراندن ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
ڕاگەێنراوی فەرمی: بە نووسراوی ژمارە (13001)، لە ڕۆژی 14-07-2024، بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا، ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان کە 12 هەزار و 286 قوتابین، دەرچووی ساڵانی خوێندنی 2017-2018 تاوەکو 2022-2023 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کراوە، تاوەکو ئەوان بۆ بەغدای بنێرن.
لەلایەکی دیکە: ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی فیدراڵی ئەمڕۆ یەکشەممە 14-07-2024 دامەزراندنی 66 لە سێ یەکەمەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ناونیشانی یاریدەدەری ئامار پەسەند کرد، هاوکات دامەزراندنی 305 دەرچوو لە پسپۆرییە جۆراوجۆرەکان لە سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لەسەر میلاکی ئەو لایانانەی کە پێویستیان بەو پسپۆریانە هەیە.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمى کوردستان، ساڵانى ڕابردوودا توانراوە سێ یەکەمەکانى ساڵانى (2015-2016) و (2016-2017) دابمەزرێنرێن کە ژمارەیان (2842) کەس بوو، ئەم هەنگاوەی ئێستای وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵێکە بۆ دامەزراندنی ئەوانەی تاوەکو ئێستا دانەمەزراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەکانی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە





