
بۆردوومانکردنی چیایەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بەئامانجگرتنی حەشارگەیەکی "مەترسیداری" چەکدارانی داعشی لە چیای پەلکانە لەڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە ڕاگەیاند کە ژمارەیەک چەکداری تێدا بووە.
وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی شکستی داعش لە عێراق ڕاگەیێنراوە و چەندجارێک بەرپرسان جەختیان لە نەهێشتنی مەترسی ئەو ڕێکخراوە کردووەتەوە، بەڵام لە بەشێکی ناوچەکان جموجوڵ و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان ڕوو لە زیادبوونە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 14-7-2024 هەوڵێکی تیرۆریستی دوو چەکداری داعش لە قەرەهەنجیر پووچەڵ کرایەوە، چەکدارێکیان کوژراو ئەوەی دیکە بە دیل گیرا. چەکدارە بەدیلگیراوەکەی داعش لە لێکۆڵینەوەکان زانیاری لەبارەی هەبوونی حەشارگەیەک بە هێزە ئەمنییەکان لە چیای پەلکانە داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری نیشتمانی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی شانەی ئەمنیم ئەو حەشارگەیەی داعش لەڕێگەی فڕۆکەی F_16 ـەوە کرایە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەکانی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە





