
بەشێوەیەکی جیاواز دزییەکانی کردووە
ئاڤا میدیا
"دزێکی ئەلیکترۆنی" زیاتر لە 290 هەزار دۆلاری لە خاوەن ئایفۆنەکان دزیوە، ئەویش بە بەکارهێنانی ئامراز و ئەپێک کە بەکاریانهێناوە بۆ خۆپاراستن لە هاککردن.
چی روویداوە؟: "ئارۆن جۆنسۆن، دزی ئەلیکترۆنییە و هاککەرە، ئێستا هەشت ساڵە لە چاکسازی ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا لە زیندانە، روونیکردەوە کە چۆن توانیویەتی پارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و بەکارهێنەرانی ئایفۆن بدزێت، ماڵپەڕی "زە سەنی" بەریتانی ئەمەی بڵاوکردەوە.
ئەو گەنجە تەمەن 26 ساڵانە ئاشکرای کرد، لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022، لە رێی گۆڕینی کۆدی ئایفۆنی خەڵکەوە 292 هەزار و 296 دۆلاری لێ دزیون.
چۆن ئەمەی کردووە؟: ئارۆن رۆژانە دەچووە باڕێکی نزیک ماڵەکەی و بە پێشکەشکردنی مادەی هۆشبەر لە خەڵکی نزیک دەبووەوە یان خۆی وەک "راپەرێکی بەنێوبانگ" پیشانداوە و داوای گۆڕینەوەی ژمارە یان سۆشیاڵ میدیای لێ کردوون، بەهۆی ئەوەی زۆربەیان سەرخۆش بوو و ئاگایان لەخۆیان نەبوو، لەگەڵ گفتوگۆکەدا مۆبایلەکەیان رادەستی دەکرد، ئەوانەی دەبوونە قوربانی، وایاندەزانی ئارۆن بە سادەیی زانیارییەکانی خۆی زیاد دەکات و دەیانداتەوە، بەڵام لەبری ئەوە ئارۆن داوای پاسۆردی مۆبایلەکانیانی دەکرد و ئەوانیش پێیان دەدا، ئەویش پاسۆردی مۆبایلەکانی دەگۆڕی و فەیس ئایدی خۆی لەسەر دادەنا.
کاتێک کە فەیس ئایدی خۆی دادەنا، ئارۆن جۆنسۆن بە خێرایی بڕە پارەیەکی زۆری لە هەژماری بانکی کەسەکەوە دەگواستەوە بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی مۆبایل وەک "ڤێنمۆ، زێل و کۆینبەیس".
بەمشێوەیە جۆنسۆن بەردەوامبوو تا توانی 292 هەزار و 296 دۆلار لە خەڵک بدزێت، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و ماوەی هەشت ساڵە لە زینداندایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




