ئەمریکا و عێراق لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە
- عێراق
- 2024-02-08

گەڕی یەکەمی گفتوگۆی نێوان واشنتن و بەغدا بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
لیژنەی باڵای سەربازیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.
وێنە گەورەکە: واشنتن و بەغدا لەسەر داڕشتنی خشتەیەك بۆ چوونەدەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێككەوتوون و هەرێمی کوردستانیش پشتیوانی دەکات، ئەمەش دەبێتە دووەم کۆبوونەوەی نێوانیان.
راگەیێنراوی فەرمی: یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت: "یەکشەممەی داهاتوو 11-2-2024، لێژنەی باڵای تەکنیکی سەربازیی نێوان عێراق و ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەمریكا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ عێراق هەیە و پشتگیری لە سەروەری عێراق دەكات. لەگەڵ عێراق گفتوگۆ دەكەین سەبارەت بە دۆخی سەربازی ئەمریكا لەو وڵاتەدا".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای كۆكردنەوەی زیاتر لە 100 واژۆ بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراق، شەممەى داهاتوو کە دەکاتە 10ی مانگ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەبارەی "ئەو دەستدرێژیانەی دەكرێنە سەر سەروەری عێراق".
باکگراوند: بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی 27-1-2024ی گەڕی یەکەمی گفتوگۆی نێوان واشنتن و بەغدا بۆ کۆتاییهێنانی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەرع: ئاوەدانکردنەوەی سووریا 600 بۆ 900 ملیار دۆلاری پێویستە
- بیروڕا
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی سوودانی لە کۆبوونەوەدایە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی پەلەوەر لە 39 وڵات قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەوقە گەرمەکەی سوودانی لەگەڵ ترەمپ ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە