
مریشکی سپی لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی پەلەوەری زیندوو و بەستوو و بەرهەمەکانیان و هەموو جۆرە باڵندەیەک لە 39 وڵاتەوە دەرکرد، ئەمەش بەهۆی تۆمارکردنی ئەنفلۆنزای باڵندە لەو وڵاتانە، جەختیشی لەوە کردەوە قەدەغەکردنەکە بەردەوام دەبێت تا دەسەلمێنرێت کە ئەو نەخۆشییە کۆنترۆڵکراوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی عێراق خاوەنی سامانی ئاژەڵیی هەمەچەشنە، بەڵام پەلەوەر و بەرهەمەکانی دیکەی پەلەوەری لە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهانەوە هاوردە دەکات.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارەکە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی پەلەوەر، بەرهەمە پەلەوەرییەکانی زیندوو و بەستووەکان، باڵندە ڕاوکەرەکان و هێلکە و پەڕ و هەر بەرهەمێک کە پەلەوەر و بەرهەمی پەلەوەری پێکدێنێت دەگرێتەوە، لە 39 وڵاتەوە، دیارترینیان تورکیا، میسر، ئێران، ئیتاڵیا، سوید، و بەریتانیایە قەدەغەیە هاوردە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری قەدەغەکردنەکە تەنیا تەکنیکی و کاتییە، چونکە پەیوەندییەکی تایبەتی بە حاڵەتەکانی ئەنفلۆنزای باڵندەوە هەیە و پەیوەندی بە کەمی یان زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە نییە. بڕیارەکە تا ئەو کاتەی وڵاتی مەترسیی نەخۆشییەکە لە وڵاتی تووشبوو کۆتایی دێت و بە فەرمی لەلایەن ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی ئاژەڵانەوە ڕادەگەیێنرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەگەری هەیە ئەم بڕیارە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی پێداویستیی ناوخۆیی پەلەوەر و بەرهەمەکانی، بەمجۆرە بازاڕی ناوخۆیی دووچاری کورتهێنان بێت و نرخی پەلەوەر و بە تایبەتی مریشک لە ناوخۆدا زیاد بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






