
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا میدیا – کەرکووک
جموجۆڵی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە پارێزگای کەرکووک بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکە دەستیپێکرد، رۆژی سێشەممە 9-1-2024 شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و جەخت لە هاوبەشی پێکردنی سەجەم لایەنەکانی کەرکووک لە حکومەتی خۆجێیی ئەو پارێزگایە کرایەوە.
رۆژی سێشەممە 9-1-2024، شاندێکی مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک بەسەرکردایەتی رەوەند مەلا مەحموود، لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیان لێکرا، یەکەم هەنگاوی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک چالاکبوو، دواتر هەردوولا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.
دوای کۆبوونەوەکە، محەممەد کەمال و رەوەند مەلا مەحموود هاتنە دەرەوە و بە گەشبینییەوە قسەیان بۆ میدیاکان کرد.
" مژدەبێت، لە ئێستاوە پێکەوە کار دەکەین"
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییدا رەتیکردەوە پارتی لە لایەنە عەرەبییەکانەوە نزیکتر بێت بە پێکەنینەوە گوتی، ئەمە قسەی میدیاکانە ئەمڕۆ هەنگاوێکی سەرەتاییمان ناوە، بەبۆنەی کردنەوەی بارەگاکەمان هاتوون بۆ پیرۆزبایی، مژدە بێت لە ئێستا بە دوادوە بەیەکەوە کار دەکەین.
گەشبینی: ئەو گەشبینییە لە دەموچاوی رەوەند مەلا مەحوودیش هەستیپێکرا و پێداگری لەسەر ئەوەکرد، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هیچ لایەنێکی کەرکووک نییە و سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکەن بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی خۆجیی کەرکووک، ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، دواتر کار لەسەر ئەوە دەکەن، سەرجەم لایەنەکانی کەرکووک هاوبەشی پێبکەن.
"ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد"
"لە هەموو ناوچە دابڕێنراوەکاندا بەیەکەوە کاردەکەین، بە ئومێدی زۆرەوە لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەڕوانین و هەوڵی رژدییش لەسەر یەکلاییکردنەوەی ئەو پۆستە لە بەرژەوەندی کورد دەدەین"، رەوەند مەلا مەحموود وای گوت.
لە 28-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی بڵاوکردەوە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێنج کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسی، هاوپەیمانی عەرەبی سێ کورسی، بەرەی تورکمانی دوو کورسی، هاوپەیمانی قیادە دوو کورسی، هاوپەیمانی عروبە یەک کورسی، کورسی کۆتای پێکهاتەی کریستیانەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ کاندیدی بزووتنەوەی بابیلۆن یەکلایی بووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






