
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی لە ناوچە کەم گەشەسەندووەکان لێخۆشبوون لە چەندین ڕسومات کراوە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرەو پێشبردنی پرۆسەی وەبەرهێنان و چاکسازی و کارئاسانی زیاتر، کۆمەڵێک هەنگاو و ڕێکاری لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان گیراوەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، لێخۆشبوون لە چەندین ڕسومات کراوە بۆ ئەو کارگە و پرۆژانەی کە لە ناوچە کەم گەشەسەندووەکان دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نرخی خزمەتگوزاری لە هیچ پرۆژەیەکی ناوچە کەم گەشەسەندووەکان وەرناگیرێت، داوامان کردووە ناوچە کەم گەشەسەندووەکان لەسەر نەخشە دیاری بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر نەخشە بە وەبەرهێنەرانی نیشان بدەین.
بۆچی گرنگە: ئەم ئاسانکاری و لێخۆشبوونانە وەک هاندان و پشتیوانییەکە بۆ پرۆژەکان و وەبەرهێنەران تاوەکو لە داهاتوو کار بۆ ناوچە کەم گەشەسەندووەکان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی سەیدسادق بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە





