پسپۆرێكی ڤێتەرنەری: حاڵەتەكانی پەلاماردانی سەگ زۆر زیاترن لەوەی بڵاودەكرێنەوە
- کوردستان
- 2024-07-20

سەگی بێلانە لە هەولێر- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پسپۆرێكی ڤێتەرنەری باس لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی سەگە بێلانەكان لە شەقام و گەڕەكەكان دەكات و دەڵێت مەترسی هەیە مرۆڤ تووشی چەندین جۆر نەخۆشی بكەن.
وێنە گەورەكە: لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك زۆر سەگی بێلانە هەن و ڕۆژانە تێكەڵی خەڵك دەبن و بەشێكیشیان پەلاماری مرۆڤ دەدەن.
لێدوانی فەرمی: سەعدی تەیب، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت: بە هۆی بێخاوەنكردنیان و چاودێرینەكردنیان، زۆرێك لە سەگە بێلانەكان هەڵگری نەخۆشیی جۆراوجۆرن و مەترسییان بۆ سەر مرۆڤ هەیە و پێویستە وەك هەنگاوی سەرەتا پەناگەیان بۆ بكرێتەوە و پاشان بە وردی چاودێری بكرێن و چارەسەر بكرێن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی سەعدی تەیب، ژمارەی حاڵەتەكانی پەلاماردانی سەگ زۆر زیاترە لەوەی كە بە فەرمی بڵاو دەكرێنەوە، ئەویش بەهۆی كۆمەڵگەوە كەسانێك پێیان شەرمە ئاشكرای بكەن كە سەگ پەلاماری داون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت