
مێڕاڵ دانش بێشتاش، لۆگۆی دەم پارتی و موراد چەپنی
ئاڤا دیجیتاڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، مێڕاڵ دانش بێشتاش و موراد چەپنی، وەک هاوبەربژێری گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ دیاری کرد.
بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی دەم پارتی داواکەی بەشاک دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی بۆ بەربژێری گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ ڕەتکردەوە، ئەمڕۆ عایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی دوو کەسی دیکەی وەک هاوبەربژێری شارەوانی ئیستەنبووڵ دیاری کرد. ئەمەش ئەگەرەکانی زیادبوونی ململانێ ناوخۆییەکانی نێو پارتەکە بەرزدەکاتەوە.
لێداونی فەرمی: دەم پارتی هەر بڕیارێکی نوێ بدات و هەر هەنگاوێکی نوێ بنێت، لەگەڵ جەماوەرەکەی هاوبەشی پێدەکات، بۆیە من ئەمڕۆ لێرە ناوی هاوبەربژێرەکانی ئیستەنبووڵ و شارەوانییەکانی دیکە ڕادەگەیێنم. عایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی وای گوت.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی دەم پارتی ناوی هاوبەربژێرەکان (ژنێک و پیاوێک)ی پارتەکەی لە 56 شارەوانی تورکیا ڕاگەیاند، ناوی بەشێک لە بەربژێرەکانی دەم پارتی:
- عایشە سێررا بوجاک کوچوک و دۆغان خاتوون - شارەوانی ئامەد
- دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورک- شارەوانی مێردین
- نەسلیهان شەدال و عەبدوڵڵا زێدان- شارەوانی وان
- کەمال بولبول و نەسیبە بەهادر- شارەوانی ئەنتاڵیا
-ڤیان تێکجە و مێهمێت سەدیق- شارەوانی هەکاری
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕەتکردنەوەی باشاک دەمیرتاشی هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، دەنگۆی بوونی کێشە و دووبەرەکی لەنێو دەم پارتی ناوەتەوە. ئەم بڕیارەی دەم پارتی دەنگدەرانی کوردی پارتەکەی تووڕە کردووە و ڕەنگە کاربکاتە سەر کەمکردنەوەی دەنگەکانی ئەو پارتە لە شارەکانی کوردستان.
باکگراوند: بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای هەلبژاردنەکانی تورکیا لە 31 ئاداری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بە بەشداری 36 پارتی ئەو وڵاتە بەڕێودەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە





