
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پلانی هەیە بۆ ساڵی داهاتوو سێ فڕۆکەخانەی دیکەی نێودەوڵەتی لە شارەکانی باشوور و باکووری وڵاتەکە بکاتەوە.
بۆچی گرنگە: بە تەواوکردنی ئەم سێ فڕۆکەخانەیە، عێراق دەبێتە خاوەنی نۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی، زۆربوونی گەشتە ئاسمانییەکانیش کاریگەری لەسەر کارئاسانی بۆ هاتووچۆ و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە بەڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕاگەیاند: کارکردن لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی کەربەلای پیرۆز و ناسریە و مووسڵ لەلایەن کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەربەلا بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی فڕۆکەوانی وڵات، پێشبینی دەکرێت ئەم فڕۆکەخانەیە ساڵانە پێشوازیی لە شەش ملیۆن زیارەتکار بکات.
لەلایەکی دیکەوە: کارکردن لە فڕۆکەخانەی ناسریە و دیزاینی فڕۆکەخانەی مووسڵ بەردەوامە، هەرسێ فڕۆکەخانەکەش لە ساڵی داهاتوو دەکرێنەوە. مەیسەم سافی وا دەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






