
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە، یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکەیان پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 280 ڕۆژە محەممەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخراوەتەوە و دووجار هەڵبژاردن بۆ پۆستەکە کراوە و نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
لێدوانی فەرمی: حەلبووسی سێ پێشنیازی خستووەتە بەردەم لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەدەرەوەی ئەو پێشنیازانە هیچ ڕێککەوتنێک ناکات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
پێشنیازەکان چین؟ بەگوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازەکانی پێکهاتوون لە:-
1. لە بەرامبەر پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پۆستی دوو وەزارەت وەرگرن.
2. ئەو بەربژێرە هەڵبژێردرێت کە حەلبووسی پاڵپشتیی دەکات بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
3. بەتەمەنترین ئەندام سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات، تاوەکو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
خاڵە ئەرێنییەکان: ڕۆژانی سێ و چواری تەمموزی 2024، سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد، لایەنە سوننەکانی کۆکردەوە بڕیاری دا هاوبەش لەنێوان هەردوو لایەنی سووننە و چوارچێوەی هەماهەنگی پێکبهێنرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
باکگراوند: رۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە بڕیارێکی 16 لاپەڕەیدا بەتۆمەتی "ساختەکاری، شێواندن و گۆڕین، شکاندنی سوێندی یاسایی" کۆتایی بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی هێنا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە






