ئاڤا نیوز
دوای 16 ڕۆژ لە ونبوونی، ئەمڕۆ تەرمی منداڵە ونبووەکەی هەولێر دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا دەرنەهێراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 07-07-2024 لە هاوینە هەواری بێخاڵ لە سنووری قەزای ڕواندز منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی "دارین گەیلان" کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لە سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ کەوتە نێو ئاوەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەڕی بەرگریی شارستانیی سۆران بە هاوار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت: "دوای 16 ڕۆژ گەڕان ئەمڕۆ سێشەممە 23-7-2024، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمی منداڵە دوو ساڵانەکەیان لە ئاوی بێخاڵ دۆزییەوە".
زانیاریی زیاتر: تەرمی مناڵەکە لە خەڵەندی ڕوواندز لەنێو ڕووبار بینراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەرنەهێنراوە و دەگوترێت تاوەکو تیمەکان گەیشتوون دیسان ئاو بردوویەتی، تیمەکانیش سەرقاڵی گەڕان و بەدواداچوونن بۆ دووبارە دۆزینەوە و دەرهێنانی.
ئەمەش بزانە: جگە لەم منداڵە، چارەنووسی منداڵێکی دیکەش لە سنووری سۆران نادیارە و 45 ڕۆژە ون بووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی سەیدسادق بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە





