سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕايگەیاند، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕێکارە یاساییەکان بۆ دروستکردنی شوقەکان تەواوبووە و زەویيەکانیان دیاریکراوە.
وێنە گەورەکە: دەستەی وەبەرهێنان لە هەوڵدایە تا کۆتایی ساڵی 2024 بەردی بناغەی شوقەی کرێنشینان دابنێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕێکارە یاساییەکان بۆ دروستکردن شوقەکان تەواوبووە و زەویەکانیان دیاریکراوە، هاوکات وەبەرهێنەرەکانیش بۆ دروستکردنی شوقەکان دیاریکراون، جگە لە هەڵەبجە.
زانیاریی زیاتر: داوایەکمان پێشکەشی سەرۆکوەزیران بارزانی کردووە، بۆ ئەوەی تەمویلی دروستکردنی شوقەکان بانکی ناوەندی عێراق بیکات، بەو پێیەی ئەو مەبلەغەی دیاریکراوە بۆ ئەو 20 هەزار یەکەیە سەرووی 700 ملیۆن دۆلاری دەوێت. بەرگەشت ئاکرەیی وای گوت.
شوێنی دروستکردنی شوقەکان کوێیە؟
-سلێمانی، لەسەر ڕێگای تاسڵوجە زەوی دیاریکراوە.
-ئیدارەی گەرمیان، لە قەزای کەلار، ناحییەی ڕزگاری، قەزای کفری زەوی دیاریکراوە.
-هەولێر، لە کەرتی باغلومنارە، کەرتی 81ی گرەسوور، کەرتی پێنجی عەنکاوە.
-سۆران زەوییەکانی بادلیان و دێڵەزیان هەیە.
-دهۆک، بەشێکی دەکەوێتە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک، بەشێکی لەسەر ڕێگای فەیدییە ،سێمێڵ، مسیریک.
-لە ناحێی کەڵەکچی، قەزای شێخان زەوی دیاریکراوە.
-ئامێدی، لە ناحێیەکانی قەدش، دێرەلوک، بامەرنێ، شیلادزی زەوی دیاریکراوە.
هەر پارێزگایەک چەند شوقەی بەردەکەوێت؟
-ناوەندی سلێمانی چوار هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت.
-ئیدارەی گەرمیان 900 یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت، بەشێوەیەکی گشتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەشت هەزار و 600 یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت.
-پارێزگای هەڵەبجە، 440 یەکەی نیشەجێبوون دروست دەکرێت.
-هەولێر شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت.
-ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 800 یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت.
-دهۆک سێ هەزار و 700 یەکەی نیشتەجێبوونی لێ دروست دەکرێت، بەشێوەیەکی گشتیی سنوورەکەی چوار هەزار و 600 یەکەی تێدا دروست دەکرێت.
-ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 891 یەکەی نیشتەجێبوونی لێ دروست دەکرێت.
لە هەڵەبجە هیچ زەوییەک دیاری نەکراوە
تا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ زەوییەک دیاری نەکراوە و هیچ وەبەرهێنەرێکیش ئامادەیی دەرنەبڕیوە بۆ ئەوەی یەکەکانی کرێنشینان لە هەڵەبجە دروست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەمارۆ لەسەر هەردوو گەڕەکە کوردییەکەی شاری حەلەب هەڵدەگیرێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆپێک: لە ساڵی 2050 خواست لەسەر نەوت دەگاتە 123 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا مانۆڕی ئەتۆمیی ئەنجام دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژنێک هاوشانی پیاوان کاری لەحیم دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 26 یاریگا نۆژەن دەکرێنەوە و یاریگایەکی نوێش دروست دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق