
دیمەنی شنگال - وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەستەی باڵای بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی داوای جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی تایبەت بە ڕزگاربووانی دەستی داعش لە سەرۆکوەزیران بارزانی کردووە، ئەویش ڕەزامەندی لەسەر هەموو داواکارییەکان داوە.
لێدوانی فەرمی: جەعفەر سمۆ، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەوان چەندین پرۆژەیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران بارزانی کردووە و ئەویش هەمووی پەسەندکردووە، ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکان پێکدێن لە پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی مانگانە لەگەڵ ئەوانەی لە خوێندن دابڕاون، دەتوانن جارێكی تر بەبێ مەرجی تەمەن درێژە بە خوێندن بدەنەوە، لەگەڵ کردنەوەی سەنتەرێکی دەروونی بۆ چارەسەری ڕزگاربووان.
شنگال بووەتە چیرۆكێكی بێ كۆتایی
شنگال ئەو قەزایەی کە دوای دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن داعشەوە، بووەتە چیرۆکێکی بێ کۆتایی، ئەمەش بەهۆی گەورەی ئەو کارەساتەی بەسەریدا هێنرا لە ئەنجامدانی چەندین کومەڵکوژی و ڕفاندن و ئاوارەکردنی خەڵکەکەی، ئێستاش نزیکەی 10 ساڵە شنگال لە دەست داعش ڕزگارکراوە، بەڵام نەهامەتی خەڵکەکەی هەر بەردەوامە.
کوردانی ئێزدی چاویان لە هەرێمی کوردستانە
لەکاتی ڕوودانی کارەساتی سێی ئابی 2014 شارەکانی هەرێمی کوردستان تاکە پەناگەی ئارامی ئاوارە ئێزدییەکان بوو، بەڵام ماوەی 10 ساڵە سوپای عێراق لە شنگالە و وەک هۆکارێک بۆ ڕێگری لە ئاسایی بوونەوەی ژیانیان سەیر دەکرێن.
پرۆژەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش
پرۆژەی پاڵپشتی دارایی یەکێک بوو لە داواکاریی ئێزدییەکان، سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕۆژی 02-07-2024، لە هەولێر پڕۆژەکەی ڕاگەیاند، پڕۆژەکە بەخشینێکی مانگانەیە بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 500 کچ و ئافرەتی ڕزگاربووی دەستی داعش، کار بۆ ئەوە دەکرێت پارەكە لەم چەند ڕۆژەدا بەسەریاندا دابەش بكرێت، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە چونکە ھێشتا بەشێکی زۆری کوردانی ئێزدی لە کەمپەکاندا دەژین.
کردنەوەی سەنتەرێکی پێشکەوتووی دەروونی
یەکێکی دیکە لەو پرۆژانەش كردنەوەی سەنتەرێكی دەرونییە كە هەموو خزمەتگوزارییەكی چارەسەری دەروونی لە خۆدەگرێت و ڕەزامەندی لەسەر دراوە و ڕەنگە لە کۆمەڵگای شاریا دروست بکرێت و ئامانجیش لێی چارەسەریی دەروونییە بۆ هەموو ئەو ڕزگاربووانەی پێویستیان بە چارەسەر هەیە.
ئاسانکاری بۆ ئەو ڕزگاربووانەی لە خوێندن دابڕاون
ڕۆژی 18-07-2024، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریانداوە، ئاسانکاری تەواوەتی بۆ ئەو ڕزگاربووانەی دەستی داعش بکەن کە ناویان لە لیستی ڕزگاربووان تۆمارکراوە و لە خوێندن دابڕاون، دووبارە دەگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن.
وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی دەرکرد لەوانەش:
• تەواوی دەسەڵاتەكان بۆ بەدەركردن لە مەرجەكانی تەمەن دەبەخشین بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاكان.
• ئەگەر ڕزگاربووانی دەستی داعش، دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بوون، لە تەواوی مەرجەكانی وەرگرتن لە پەیمانگە حكومییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەبەخشرێن، بەبێ هیچ مەرجێك لە پەیمانگە حكومییەكان وەردەگیرێن و هەر پەیمانگەیەكیان هەڵبژارد دەتوانن بەردەوامی بدەن بە پرۆسەی خوێندن.
• ئەگەر دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بوون، لە پەیمانگە ئەهلییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەردەگیرێن (بێبەرامبەر) بۆ هەموو ساڵەكانی خوێندن.
گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و پرسی جینۆساید
بەهۆی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکانەوە، هێشتا دۆخی شنگال ئاسایی نەبووەتە و ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان، چوار ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال، ئەمە جگە لە کارکردن بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە کوردانی ئێزدی، داواشیکردووە دادگەیەكی تایبەتمەند بۆ دادگەیکردنی چەکدارانی داعش لەسەر تاوانەکانیان پێکبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






