تائێستا زیاتر لە هەزار منداڵ بەهۆی سكچوونەوە لە سلێمانی خەوێنراون

شەیری بکە لە:
تائێستا زیاتر لە هەزار منداڵ بەهۆی سكچوونەوە لە سلێمانی خەوێنراون

نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی

ئاڤا نیوز  


بەگوێرەی ئاماری مانگێکی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی، هەزار و 130 منداڵ بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە و وشکبوونەوە خەوێنراون، ئەمەش بۆ هەر ڕۆژێک 36 حاڵەت دەکات.


وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵان زیاد دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید لەماوەی مانگی تەمموزی ڕابردوو 18 هەزار و 181 منداڵ چارەسەریان بۆ کراوە، 343 منداڵ بەهۆی هەناسە تەنگی لەنەخۆشخانەکە تۆمارکراون، هاوکات 20 هەزار و 848 پشکنینی تاقیگەیی جۆراجۆر ئەنجامدراون.


لێدوانی فەرمی: د.کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەو ئامارەی ڕاگەیێنراوە، هیچ منداڵێک بەو هۆیەوە گیانی لەدەستنەداوەو ئەمساڵ ئامارەکان کەمترن و حاڵمان باشترە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان