ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی یەکێتی و لایەنە عەرەبییەکان لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک
- کوردستان
- 2024-08-03

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو، پۆستەکانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک یەکلایی دەکرێتەوە، بەشێک لە لایەنەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی هەڕەشەی جوڵاندنی شەقامی عەرەبی دەکەن، لە ئەگەری لەدەستدانی پۆستی پارێزگار.
وێنە گەورەکە: یەکێتی لەگەڵ بەشێکی لایەنەکان ڕێککەوتووە و پۆستەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە، بەشەکەی دیکە لەدەرەوەی ئەو ڕێککەوتنەن، لەکاتێکدا سوودانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکووک کۆبووەتەوە، جەختی لە بەشداریپێکردنی سەرجەمیان کردووەتەوە.
زانیاریی تایبەت: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک گوتی "یەکێتی لەگەڵ کۆتای کرسیتیانەکان، ڕەعد ساڵح لە هاوپەیمانیی قیادە، ئەحمەد حەمدانی لە هاوپەیمانیی عەرەبی و ئەحمەد ڕەمزی لە بەرەی تورکمانی ڕێککەوتووە".
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: ڕێبوار تەها دەکرێتە پارێزگار و ئەحمەد ڕەمزی دەبێتە جێگری، هاوکات پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنیان بۆ ئەحمەد حەمدانی داناوە.
زانیاریی زیاتر: دوو ساڵی یەکەم پۆستی پارێزگار لای یەکێتیی دەبێت، دوو ساڵی دووەم بۆ لایەنە عەرەبییەکان، هاوکات پارتی و بەشێکی لایەنە عەرەبییەکان لە دەرەوەی ئەو ڕێککەوتنە دەبن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەسفی عاسی، سەرۆکی هاپەیمانیی عرووبە لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەشێکی لایەنە عەرەبییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان و کۆمپانیاکانیان دەیانەوێ دەستبەرداری پۆستی پارێزگار بن، ئەگەر ئەوە ڕووبدات شەقامی عەرەبی دەجوڵێنین و خۆپێشاندان دەکەین".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ 27 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ جگە لە پارتی هیچ لایەنێكی دیكە كاندیدی بۆ هەڵبژاردن نییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات