سەرۆکایەتیی ئەرکان: قسەیەک لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کراوە و فەرمی نییە
- کوردستان
- 2024-08-09

ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، قسەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەبووە، بەڵام بە فەرمی هیچ ڕێککەوتنێک نییە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ئەرکان بە ئاڤا نیوزی گوت: قسەیەک لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەبووە، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی بۆ کشانەوەیان نەکراوە، تاوەکو بگوترێ چەند بمێننەوە یان بکشێنەوە.
زانیاری زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی گوت، کورد لەنێو ئەو قسانەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کراوە، نەبووە و ئاگاداری ئەوەش نییە، تا بڵێت لەگەڵیم یان نیم.
زانیاریی تایبەت: سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانیان بە دوو قۆناغ کراوە، بە جۆرێک مانگی نۆی ئەمساڵ لە عێراق دەکشێنەوە و ساڵی داهاتووش لە بنکەی هەریر دەکشێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی سەیدسادق بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە





