لە عێراق شوێنە گەشتیارییەکان کراونەتە بنکەی سەربازی

شەیری بکە لە:
لە عێراق شوێنە گەشتیارییەکان کراونەتە بنکەی سەربازی

دەروازەی بەغدا، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

زیاتر لە پێنج ساڵه‌ پلانی حکومەتی عێراق  بەرەو بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاریی دەستیپێکردووە، به‌ڵام تائێستا هیچ گورانكاریه‌كی بەرچاوی به‌خۆوه‌ نه‌بینیووه‌.

 

وێنە گەورەکە: له‌دوای ساڵى 2003ـوه‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی عێراق بوونەتە موڵگه‌ی سه‌ربازیی و ئه‌منی. به‌شێكی دیكه‌شیان له‌لایه‌ن هه‌ندێك پارت و كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقەوە ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.   

 

لێدوانی فەرمی: عه‌بدولقادر جومه‌یلی، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوە گەشتیارییەکانی عێراق به‌ ئاڤا نیوزی گوت: چه‌ندین هۆتێل و شوێنی گەشتیاری زۆر گرنگمان لە  عێراقدا هەیە، بەڵام لەلایەن کەسانی سەربە دامەزراوە ئەمنییەکان و تەنانەت هەندێک فەرمانگەی حکومیشەوە ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و ئاماده‌نین چۆڵیان بکەن.

 

زانیاریی زیاتر: لە ڕێگەی دادگه‌وه‌ سکاڵامان لەسەر زۆربه‌ی ئەو شوێنانه‌ تۆمار کردوه‌، خۆشبه‌ختانه‌ هەندێکیان به‌تایبه‌تی لە بابل و موسڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار كوتایی هاتووه‌، بەڵام زۆربه‌یان تائێستا وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌، جومه‌یلی ئه‌مه‌شى گوت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان