ئاکرێ و تەق تەق بوونە پێشەنگی بەرهەمهێنانی هەنجیر لە عێراق و هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 2024-08-09

هەنجیری ئاکرێ- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جگە لەوەی ئاکرێ و تەق تەق وەک دوو ناوچەی بەپیتی کشتوکاڵی بە بەرهەمی جۆراوجۆر ناسراون، لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی هەنجیریش پێشەنگی عێراق و هەرێمی کوردستانن.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان ساڵانە هەزاران تۆن لە دەیان جۆر بەرهەمی سەوزە و میوە بەرهەمدێنێت، بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بەشێک لە وڵاتانی جیهان هەناردە دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: فازڵ مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ئاکرێ زیاتر لە 250 هەزار داری هەنجیر چێنراوە، هەر دارێکی هەنجیر 35 کیلۆ هەنجیر دەدات، لە وەرزی پێگەیشتنی تا تەواو بوونی نزیکەی 10 هەزار تۆن هەنجیر بەرهەمی دەبێت، ئێستا ئاکرێ بەناوبانگترین هەنجیر بەرهەمدەهێنن.
لە لایەکی دیکەوە: حاجی سەباح، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەق تەق بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ناحیەی تەق تەق هەزار و 200 دۆنم کراوەتە ڕەز و 251 جووتیار خاوەنداریەتی دەکەن، لەو ڕووبەرە بەشێکی بەرچاوی هەنجیرە، هەموو ڕۆژێک لەنێوان 40 بۆ 50 تۆن بەرهەمی هەنجیرمان هەیە و لەبازاڕ خواستی زۆری لەسەرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئاکرێ و تەق تەق هەنجیری ڕەش و زەرد بەرهەمدێت، بەڵام لە ئاکرێ هەنجیری جۆری یەحیا بەگ و بێناتی باشترینە، لە تەق تەقیش جۆری باقۆ سەرەتای پەیدابوونی هەنجیر باشترینە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی 9 دەنێرێت
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
تاوانی ژینگەیی لە دارستانی دۆڵی ئاکۆیان ئەنجام دەدرێت
- بیروڕا
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: نێوانی پارتی و یەکێتی باشە و کۆبوونەوەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: نێوانی پارتی و یەکێتی باشە و کۆبوونەوەش دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کەمپەینێکی گەورەی بۆ سەرخستنی هاندەرانی زاخۆ ڕاگەیاند
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی دەنگی بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا






