
بڕینەوەی دار بەڕوو لەدارستانێکی سروشتی
ئاڤا نیوز
لە دۆڵی ئاکۆیان لە دووشەممەی ڕابردوو 50 داربەڕوو کە بەشێکیان تەمەنیان 10 ساڵە و بەشێکی دیکەش تەمەنیان 10 بۆ 20 ساڵە بە مشاری کارەبایی بڕدراون و هێشتا نەزانراوە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ژینگەییە کێن و دەستگیر نەکراون.
چیرۆکی سەرەکی: دارستانی دۆڵی ئاکۆیانی سەر بە قەزای ڕواندز تێکدراوە، ئەو شوێنەی دارەکانی لێبردراوە سەیرانگایە و هاونیشتمانیان بۆ سەیران سەردانی شوێنەکە دەکەن.
لێدوانی شایەتحاڵ: تەحسین ئیبراهیم، خاوەنی پاوانەکەیە کە کەسانی نەناسراو دارەکانیان بڕیوەتەوە، دەڵێت: هەر کەسێک ئەم دارانەی بڕیوە لە ناو پاوانی من ئەگەر ئاشکرا بکرێت کێیە لێی خۆشدەبم، بەڵام دەبێت 300 دار لە شار بچێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد قادر، قائیمقامی ڕواندز بە ئاڤا میدیای گوت : لیژنەیەکمان لە پۆلیسی دارستان و ئاسایش پێکهێناوە، بەدواداچونمان دەست پێکردووە، هەرکەسێک بێت سزای توندی یاسایی دەدرێت.
گوتیشی داواکارین هاونیشتمانیان ژینگە بپارێزن و دوور بکەونەوە لە بڕینی داری دارستانەکان.
باکگراوند: ساڵانە دەیان کەس بەهۆی سەرپێچی بڕینەوەی دار سزا دەدرێن، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم پلانێکی نیشتمانیی هەیە بۆ فراوانکردنی رێژەی سەوزایی، هەروەها هانی خەڵک دەدات بۆ سەوزکردنی ڕووبەرە گونجاوەکان و بەپێی یاسا چاودێریی دارستان و پاوانەکان دەکات و دەیانپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





