
باڵەخانەی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق و ئاڵای کوردستان
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵی سکاڵاىەکی دژی مەرجەکانى فرەژنى لە هەرێمى کوردستان ڕەتکردەوە، پارێزەرێکی کەیسەکەش دەڵێت جارێکى دیکە سکاڵا تۆمار دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سێ پارێزەر لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان دژی ماددەی یەکەمی هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە (15)ی ساڵی(2008)ی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردبوو کە تایبەتە بە مەرجەکانی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام سکڵاکە ئەمڕۆ دووشەممە ڕەتکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: موحسین هەرتەلی، یەکێک لە پارێزەرەکانی کەیسەکە بە ئاڤا نیوزی گوت، هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکە لەلایەن دادگەى فیدراڵی ئەوە بووە کە سکاڵاکارەکان زەرەرمەند نەبوون لەو کەیسەدا.
زانیاریی زیاتر: سکاڵاکە دژ بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کرابوو. بەپێی قسەی پارێزەرەکە، ئەوان جارێکى دیکە لە دادگەی فیدراڵی سکاڵاکە لەسەر بنەماى داواى زەرەرمەندێک پێشکەش دەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سكاڵاكاران داوایان کردبوو، دادگەی فیدراڵی ماددەی یەکەمی یاساکە بە نادەستووری دابنێت، هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراقە و دوو مەرجی ئەو یاسایەی بۆ فرەژنی ڕاگرتووە، لەبری ئەوە حەوت مەرجی داناوە، مەرجەکانیش هێنانی ژنی دووەم زۆر قورس دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






