
پسوڵەی خۆراک- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند "بەهۆی وەستانی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە عێراق، وەزارەتی بازرگانی دەیان بەڕێوەبەری گۆڕیوە".
وێنە گەورەکە: تا ئێستا پرۆسەکە تەنیا بۆ پێنج پارێزگا ئەنجامدراوە و وەستاوە، بەو هۆیەوە کێشە بۆ دەرکردنی پسوڵەی خۆراکی هەزاران خێزان دروستبووە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری گشتیی پسوولەی خۆراکی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی وەستانی پرۆسەکە، وەزارەتی بازرگانی عێراق تا ئێستا سێ جار بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی بەغدای گۆڕیوە و دەیان بەڕێوەبەری دیکەش گۆڕاون، بەڵام ئەوانەی هاتوون کێشەکەیان پێ چارەسەر نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سیامەند قادر، وەزارەتی بازرگانی بەڵێنیان داوە، مانگی نۆ لیژنەیەکیان بێن بۆ هەولێر بەشێوەی ئەزموونی ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو زیاد بکەن.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی بازرگانی عێراق ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کرد بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک، بەڵام ئەو کۆمپانیایە تەنیا توانی کارەکانی پێنج پارێزگا تەواو بکات، ئێستا کۆمپانیایەکی عێراقی کارەکان ڕایی دەکات، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






