
دیمەنێک لە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دێرەلووک، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەشی زۆری پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دێرەلووک دابینکراون، بەم نزیکانەش پزیشک و کارمەندی بۆ دادەمەزرێنرێن.
بۆچی گرنگە: دوای کردنەوەی نەخۆشخانەکە تەواوی خەڵکی ئامێدی تاوەکو ناوچەی بارزان سوودی لێ وەردەگرن، دەبێتە پاڵپشتییەکی باشی کەرتی تەندروستی لە سنوورەکە کە ئێستا دوو نەخۆشخانەی گشتی و 27 بنکەی تەندروستی هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 7-9-2020، سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە نێوان ناحیەی دێرەلووک و کۆمەڵگەی هیتیتێ بە گوژمەی 43 ملیار دینار دانا. ئێستا تەواو بووە و بەشی ژنان و لە دایکبوون، نەشتەرگەری و چەندین بەشی دیکە لەخۆدەگرێت.
لێدوانی تایبەت: د.ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ستافێکی 250 کەسی لە پزیشک و کارمەند بۆ نەخۆشخانەکە دابمەزرێن و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






