ئاڤای خەڵک؛ پارەی ژمارەیەک کارمەندی پاککەرەوەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە دیار نامێنێت
- تەندروستی
- 1 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کارمەندی خاوێنکردنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاری شەقڵاوە ئاشکرای دەکەن کە لە ساڵی 2009 تا 2022، مانگانە بڕێک پارە لە مووچەکانیان بڕدراوە وەک دەستبەری کۆمەڵایەتی، بەڵام ئەو پارەیە نەگەیشتووەتە فەرمانگەی دەستبەری کۆمەڵایەتی و گومانی گەندەڵی و خواردنی پارەکانیان لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: توانا سەلام، یەکێک لەو کارمەندانەیە و دەڵێت ژمارەیان زیاتر لە 15 کەسە. بە ڕێکەوت سەردانی فەرمانگەی دەستبەری کۆمەڵایەتی هەولێریان کردووە بۆ ئەوەی بزانن چەند پارەیان بۆ کۆکراوەتەوە لە ماوەی کارکردنیاندا. بەڵام دوای پشکنینی دۆسیەکانیان، پێیان وتراوە کە لە ساڵی 2009 بۆ 2013 هیچ بڕە پارەیەک نەدراوە و دواتریش لە 2016 بۆ 2022 بە هەمان شێوە.
توانا سەلام ئاماژە بەوە دەدات کە مووچەکەی خۆی 350 هەزار دینارە و هەموو مانگێک 17 هەزار و 500 دیناریان لێ بڕیوە بۆ دەستبەری کۆمەڵایەتی، کەچی ئەو پارەیە نەدراوە بە فەرمانگەکە و "خواردوویانە".
لێدوانی فەرمی: تەمەن شوان، بەڕێوەبەری دەستبەری کۆمەڵایەتی هەولێر، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "با ئەو کارمەندانە بێن سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن، هەر یەکەیان نووسراوێک لەسەر کێشەکەی بنووسێت. پاڵپشتییان دەبین و بەدوای کێشەکەیاندا دەچین، بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگای کار مافەکەیان بۆ وەردەگیرێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






