گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەیامنێری ئاڤا میدیا لەشاری Hullی بەریتانیا، سەردانی ئەو شوێنانە دەکات کە لەلایەن خۆپیشاندەرە ڕاستڕەوەکان پەلامار دراون.
وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە لە چەند شارێکی بەریتانیا شوێنەکانی مانەوەی کۆچبەران کەوتوونەتە بەر هێرشی ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان، دوای ئەوەی هێرش بۆ سەر ناوەندێکی فێرکردنی سەما لەلایەن گەنجێکی کۆچبەرەوە ڕوویدا و چەند کەسێکی کوشت و چەند کەسێکیشی بریندار کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کوردستان حەسەن، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شاری Hull دەڵێت: ئەم شارە بووەتە سەکۆی هێرشی خۆپیشاندەران، لەم چەند ڕۆژەدا خۆپیشاندەرە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان هێرشیان کردووەتە سەر هۆتێلێکی شوێنی مانەوەی کۆچبەران، هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر دووکانێکی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل و چوار کوردیان بریندار کردووەو نۆ ئۆتۆمبێلیان سووتاندووە.
لێدوانی فەرمی: داڤان یەحیا، نوێنەری ڕەوەندی کوردی لە شاری هۆڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم شارە حەوزی سەرەکی "ڕەگەزپەرستەکان"ە، خۆپیشاندەران پەنجەرەکانی گەورەترین هوتێلی ئەم شارەیان شکاندووە، ئەگەرچی پۆلیس دەڵێت، ژیان ئاسایی بووەتەوە، بەڵام ئاسایی نەبووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا هەزار و 500 کەس لە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان لە بەریتانیا دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سوپای عەرەبیی سووریا لە سێ لاوە هێرشی قورسی کردە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت






