
کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، لەڕێگەی ژمارەیەک گرێبەستەوە 65%ی بەهەدەردانی ئەو غازەیان چارەسەرکردووە کە لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا دەسووتێت.
بۆچی گرنگە: لەلایەک ئەو پارەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی عێراق کە لە کڕینی غازی دەرەکیدا خەرج دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پاراستن و پاکبوونەوەی ژینگەی وڵات دەبێت.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێستا لە ژمارەیەکی بەرچاوی کێڵگەکاندا دەست بە وەبەرهێنانی غاز کراوە، وەزارەتەکەیشی توانیویەتی 65%ی بەهەدەردانی غاز کۆنترۆڵ بکات، بڕیاریشە تا سەرەتای ساڵی 2028 هیچ بڕێکی غاز نەسووتێت و هەمووی لە بەرهەمهێنانی کارەبادا بەکاربهێنرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و حکومەتی عێراق، تا ساڵی 2026 کۆمپانیاکە لە کەرتی غازدا وەبەرهێنانی گەورە دەکات و 65%ی پێداویستی عێراق بۆ غاز پڕدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






