
ژنێکی ئێزدی لەگەڵ منداڵەکەی، مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی داعش هێرشیکردە سەر شنگال . وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتانە دەکات کە هێرشی ڕێکخراوی داعشیان لە سنووری قەزای شنگال بە جینۆساید ناساندووە.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا ژمارەیەک وڵات و پەرلەمانی وڵاتان تاوانی دژ بە کوردانی ئێزدییان لەسەر دەستی داعش لە ساڵی 2014 لە قەزای شنگال و دەوروبەری وەک جینۆساید ناساندووە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێک لە کۆنفرانسی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق هاوشانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی خستووتەگەڕ بۆ گەڕان بەدوای ڕفێنراوەکان و کارەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.
زانیاریی زیاتر: سوپاسی حکومەتی ئەو وڵات و پەرلەمانانە دەکەین کە دانیان بەوەدا ناوە ئێزدییەکان لەسەر دەستی چەتەکانی تیرۆیستی داعش ڕووبەڕووی تاوانی جینۆساید بوونەتەوە. فوئاد حوسێن وا دەڵێت.
لەلایەکی دیکە: وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: پشتیوانی خۆمان بۆ ئێزدییەکان دووپات دەکەینەوە، هاوکات دووپاتی دەکەینەوە کە وەزارەتی دەرەوە بەردەوام دەبێت لە تیشک خستنەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەی ڕووبەڕووی ئێزدییەکان بووەوە، بەڵێنیش دەدەین هەموو کارێکی پێویست بکەین بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و قەرەبووکردنەوە کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا