ئاسایشی هەولێر: بکوژی خاوەن پێشانگەکەی ئۆتۆمبێل کارمەندی ئەمنیی یەکێتی بووە
- کوردستان
- 2024-08-18

تۆمەتبار، لۆگۆی ئاسایشی هەولێر، تاوانلێکراو- گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەردوو ئاسایشی هەولێر و سلێمانی لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەک لە هەولێر و دەستگیرکردنی لە شاری سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدەن. ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیێنێ، بکوژەکە کارمەندی ئەمنیی یەکێتی بووە و بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە سەربازییەکەی هەڵاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی ڕابردوو لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئیسکانی نوێ لە هەولێر، هاووڵاتییەک بە ناوی (ئ . خ) کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل بوو، کوژرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ئاشكرای کرد، ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، بکوژەکە بە ناوی (ش.ج.ع) کارمەندی پۆلیسی پاسەوانی سنووری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە سەربازییەکەی لە شاری هەولێر هەڵاتووە، چووەتە سلێمانی و لەوێ خۆی ڕادەست کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی وورد و دەستنیشانکردنی شوێنەکەی، بکوژەیان دەستگیر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژی سێشەممە سەرۆککۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی سووریا: دوو ڕێڕەوی مرۆیی لە حەسەکە و حەلەب دەکرێنەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی کاندیدکردنی نووری مالیکی چی دەڵێن؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە





